زاخۆ

دزییان لە ماركێتەكان دەكرد و قۆڵبەست كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی زاخۆ ڤیدیۆ و بەڵگەی تاوانی دوو تۆمەتباری بڵاوكردەوە، كە لە ماركێتەكان پارە و کارتی مۆبایلیان دەدزی و دەستگیر كراون، هەروەها كەسێكی دیكەش بە تۆمەتی فرۆشتنی كارتی مۆبایل قۆڵبەست كرا، كە کارتەکانی لە دوو تۆمەتبارەی دیكەی دەكڕییەوە.

راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ بە ڤیدیۆ و لە رێگەی بەڕێوەبەرەكەی، موقەدەمی مافپەروەر ئەحمەد رەمەزان، وردەكاری دزیكردن و دەستگیركردنی تۆمەتبارەكانی بڵاوكردەوە، كە دزییان لە دوكانەكان كردووە و وەك پۆلیسی زاخۆش باسی دەكات، رابردووی تاوانیشیان هەیە، بەڵام لە دەست پۆلیسی زاخۆ قورتاریان نەبووە و هەرزوو دەستگیر كراون.

ئێستا تۆمەتبارەكان بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراق پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و تەنانەت موقەدەم ئەحمەد رەمەزان دەڵێت، دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.

پۆلیسی زاخۆ: بۆ خۆشی دەربڕین چەک بەکارمەهێنن و تەقە مەک...

پۆلیسی زاخۆ: بۆ خۆشی دەربڕین چەک بەکارمەهێنن و تەقە مەکەن