ئاماری پزیشكی دادی؛
ساڵی رابردوو 183 پیاو و 43 ژن به رووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە
964+
فەرهاد حەسەن
بەپێی ئاماری پزیشكی دادی سلێمانی، ساڵی رابردوو زیاتر لە 500 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون و یه‌ك له‌سه‌ر چواری حاڵه‌ته‌كانیش به‌هۆی رووداوەکانی هاتوچۆوه بووە و هۆكاره‌كه‌شی بۆ خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
د. به‌ختیار ره‌شید قادر، پزیشكی دادوه‌ری به رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی راگه‌یاندوه، له‌ساڵی 2025 دا 835 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان لەلایان تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 226 حاڵه‌تیان به رووداوی هاتوچۆوه بووە كه ده‌كاته رێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری گیانله‌ده‌ستدانه‌كان و زۆرترین حاڵه‌تیش له‌مانگی تشرینی دووە‌مدا بووه كه 29 حاڵه‌ت بوون.
ئاشكراشی كرد، له‌حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به رووداوی هاتوچۆ 183 له ره‌گه‌زی نێر و 43 ره‌گه‌زی مێ بوون، هاوكات 34 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ماتۆڕسكیل و 31 حاڵه‌ت پیاده‌ڕه‌و و 161 حاڵه‌تیش به‌هۆی روداوی ئۆتۆمبێله‌وه بووە.
لەبارەی هۆكاری رووداوه‌كانی هاتوچۆش، باس لەوەدەکات کە خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه هۆکاری سەرەکە بووە و ده‌شڵێت “زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه زه‌بر و زیانی زۆر به‌ر سه‌ریان كه‌وتوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تیی ده‌گه‌ڕێته‌وه”.