ژەهراویبونى 100 کەس لە بەغدا و فەلوجە
لە فەلوجە و بەغدا
نزیکەى 100 کەس بەهۆى ژەهراویبونەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، نزیکەی 100 حاڵەتی ژەهراویبوونی خواردنیان تۆمارکردووە کە زۆرینەیان لە فەلوجە بوون.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 4.1.2026، بڵاوى کردووەتەوە، تیمە پزیشکییەکانیان چارەسەریان بۆ نزیکەی 100 کەس کردووە کە بە نیشانەکانی ژەهراویبوونەوە سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە.
دابەشبوونی حاڵەتەکان بەم شێوەیەیە:
عامریەی فەلووجە: 83 حاڵەت.
بەغدا (کەرخ): 15 حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی دەدات کە سەرجەم تووشبووان چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و زۆرینەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، دوای ئەوەی دۆخی تەندروستییان باش بووەتەوە.
جەختیشکراوەتەوە کە نموونەی تاقیگەیی لە تووشبووان و پاشماوەی خواردنەکان وەرگیراوە بۆ پشکنینی ژەهرەکانیان و تیمێکی پسپۆڕ رەوانەی شوێنەکان کراون بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرەکیی ژەهراویبوونەکە.