سبەی بەیانی ئاگاداری تەم بن

باران و بەفر بارگە و بنەیان دەپێچنەوە؛ ئەمشەو شەپۆلەکە کۆتایی دێت

964+

ژێوار خدر

ئەوانەی حەزیان بە باران و بەفرە، با ئەمشەو چێژی لێ ببینن چونکە شەپۆلەکە بەرەو کۆتایی دەچێت، دوای رۆژێکی باراناوی، کەشناسی هەرێم دەڵێت لەگەڵ هاتنی شەودا هەورەکان دەڕەوێنەوە و ئاسمان ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام تا ئەو کاتە هێشتا نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان و بەفریش لە سەر چیا سنوورییەکان بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت، بۆ ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی تر نمە باران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت،  لە ناوچە سنووریەکانیش بەفر بارین بەردەوامی دەبێت، لەکاتەکانی شەودا کەش ئاسایی دەبێتەوە کۆتایی بە شەپۆڵی بەفر و باران دێت  و پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە ت دوێنێ

بۆ سبەی شەممە کە یەکەم شەممەی ساڵی نوێیە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما وەک خۆیان دەمێننەوە، تەنیا شۆفێران و ئەوانەی بەیانیان زوو دەچنە دەرەوە پێویستە ئاگاداری تەم بن، چونکە ئەگەری هەیە لە هەندێک ناوچە تەمێکی چڕ دروست ببێت و مەودای بینین کەم بکاتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی

دهۆک : 8 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 6  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 10 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 11 پلەی سیلیزی

شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە