بەرزە پردی حەمرین - وێنە: INA
ئەی کێشەکە چییە؟
روونکردنەوە درا؛ پردی حەمرین لە رووی بنیادنانەوە گرفتی نییە
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ هەینی وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، داخستنی پردی حەمرین وەک رێکارێکی خۆپارێزی بووە بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان، نەک ئەو قسەوباسانەی لەبارەی شکست و بنیادنانی پردەکە دروست بوون.
وە دەڵێ، تەندروستی و بێ کێشەیی پێکهاتەی پردەکە و راگرە کۆنکریتییەکانی بە تەواوی پشتڕاست کراوەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتەکە نەبيل سەفار، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە داخوران لە لایەکانی پردی حەمریندا روویداوە، بەهۆی ئەوەی ئەوانە بەربەستی خۆڵین و لە رێگەی جێبەجێکردنی رووکەشکردنی لێژاییە لایەییەکانی بەربەستەکەوە نەپارێزراون.
رێژەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە گەیشتووەتە 89% و تا ئێستا بە شێوەیەکی کۆتایی تەواو نەکراوە، و هاتوچۆپێکردنی پردەکە لە پێشوودا تەنیا کاتی بووە، سەفار ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و پردەکانی دیالە، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی فەرمانگەی رێگاوبان و پردەکان، نووسراوێکی ئاراستەی نوسینگەی پارێزگاری دیالە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەیی پۆلیس کردووە بە مەبەستی داخستنی پردەکە.
وەک باسی دەکات، ئەمەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتی بەکارهێنەرانی رێگاکەیە، ئەگینا پێکهاتەی پردەکە لە رووی بیناسازییەوە 100% بێبەکێشەیە و راگرە کۆنکریتییەکانیش دروستن.