هەر رێگا نەبوو کارەباشی هاتە سەر
کارەبای سۆران بە شێوەیەکی سەرتاسەری کوژایەوە
964
ژووری هەواڵ
سۆران ئەم چەند رۆژە حاڵی لەگەڵ بەفرو سەرما باش نییە، ئێوارە هەموو رێگاکانی داخران، ئێستا کارەباکەشی کوژایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران لەسەر فەیسبووک پۆستێکی کردووەو نوسیویەتی: کێشەیەک لە وێستگەی دانا غاز هەیە، بووە هۆی کوژانەوەی گشتی، تیمەکان لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.
ئێستا کە کارەبا نییە پلەی گەرما لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە دەوروبەری (3) پلەی سیلیزییەو کەشەکەی ساردە، هەر بەهۆی ئەو سەرمایەوەیە هەموو رێوبانەکان داخراون.
ئێوارە ئاکام غەفور پەیامنێری 964 لە سۆران وتی تاکە رێگایەک کە مابوو رێگای گەلی بوو، ئەویش بەهۆی سەرماو شەختەوە داخراو ئیتر بە تەواوی سۆران لە هەموو شارو شارۆچکەکانی دیکە دابڕا.