بەفرە و دەیان ئۆتۆمبێل گیرى خواردووە
رێگاى گۆمەسپان و سماقوڵى پەکى کەوت
964+
وریا فەتاح
بەهۆى ئەو شەپۆلى بەفربارینەى زۆرێک لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە، لە ئێستادا هاتوچۆکردن لە رێگاى سماقوڵى و گۆمەسپان پەکى کەوتووە.
بە دیاریکراوى لە گوندى زیارەت و لە سایدى چون بۆ چیاى سەفین، دەیان ئۆتۆمبێل گیریانخواردووە و ناتوانن بجوڵێن.
گیرخواردنەکە بە شێوەیەکە، ئۆتۆمبێلەکان نە دەتوانن بە ئاراستەى هەولێر بڕۆن نە بە ئاراستەى گەڕانەوە.
بەفربارینی دیکە بەڕێوەیە و کەشەکە دەیبەستێ