بەرنامەی زەڕەبین
پەرلەمان ئێوە خۆش؛ سەیران و ئەتواری ناشیرین
964+
ژووری هەواڵ
بەرنامەی زەڕەبین بەرنامەیەکی رەخنەئامێزی کۆمەڵایەتییە و عەیب و عارەکانی حکومەت و خەڵکیش دەخاتەڕوو، بەو هیوایەی چارە بکرێن و بەرەو باشتربوون هەنگاو بنێین.
زەڕەبین لە بڕگەی یەکەمدا تیشک دەخاتەسەر پەرلەمانی کوردستان کە هەرچەندە زیاتر لە یەک ساڵ و دوو مانگە دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان ئەنجام دراوە، بەڵام هێشتا لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکنەکەوتوون و بەجۆرێک لە جۆرەکان بەتەواوەتی پەرلەمانیان پەکخستووە.
دواتر ئاماژە بە فڕێدانی زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە سەیرانگاکان دەکات کە هاوڵاتیان لەکاتی گەشت و سەیراندا رەچاوی پاک و خاوێنی سەیرانگاکان ناکەن و دوای خۆیان، ژینگە بەپیسی جێدەهێڵن.