قشڵه‌ی ئاکرێ پاره‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى لێببڕێت “ده‌كه‌وێت”
964+
زەید کۆچەر – ئاکرێ
له ئێستادا قشڵه‌ی ئاکرێ كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تێدا ده‌كرێت، پێشتر دراوه‌ته كۆمپانیایه‌كى نه‌شاره‌زا و لێی وه‌رگیراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌واری ئاكرێش ده‌ڵێت “بودجه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى لێببڕێت، قشڵه‌كه ده‌كه‌وێت”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، قشڵه‌ی ئاکرێ یەکێکە لە شوێنە دێرین و کۆنەکانی نێو سەنتەری ئه‌و قەزایه و دەکەوێتە گەڕەکی ئاکرێی کۆن، ئەم قشڵەیە لە سالی 1933 دروستکراوە و لە دوو قات پێکدێت، 30 ژووری هەیە.
لە سالی 2010 لەلایەن حکومەتی هەرێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی شوێنەوار، درابوه کۆمپانیایه‌کی بیانی، کە کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ بکات، بەڵام به قسه‌ى شوێنه‌واریی ئه‌و قه‌زایه، پرۆژەکە راگیرا، چونكه ئه‌و كۆمپاینایه‌ى وه‌ریگرتبوو، شارەزایی لە کاری نۆژەنکردنەوە نه‌بوو .
هیوا شەماڵ سورچی، بەرێوه‌بەری شوێنەواری قەزای ئاکرێ به 964ـى راگەیاند “دوای نۆ ساڵ، رەزامەندیمان لەسەر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى وه‌رگرته‌وه‌و و گوژمەی 166 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرا، بەڵام به‌و بڕە پارەیە قشڵەکە تەواو نابێت چونکە شوێنەکە گەورەیە” .
ناوبراو هۆشدارى ده‌دات، كه ئه‌گه‌ر بودجه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان لێ ببڕێت، مه‌ترسی كه‌وتنى ئه‌و قشڵه‌یه له‌ئارادایه، چونكه ده‌ڵێت “پێشتر مەترسی لەسەر هەبووە و ئێستاش لەسەری هەیە، لەوانەیە بەهۆی بارانی زۆره‌وه زیانی زۆرى پێبگات”.
ئەوەش دەخاتەڕوو، لە پلانیاندایە ئەم پرۆژەیە بكه‌ن بە دوو مۆزەخانە، چونکە هیچ موزەخانەیه‌ک لەو قەزایە نییە و دەشیانەوێت بیکەن بە شوێنێکی گەشتیاری.
له ئاكرێ، 260 شوێنی شوێنەواری هەن و تۆماركراون، بەڵام بە گشتی له‌ته‌واوى سنوورى ئه‌و قه‌زایه‌دا نزیکەی 700 شوێنی شوێنەواری جیاجیا بوونیان هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن