زیاتر لە 50 هەزار تۆمارکراون

لەرێگەی وێستگەی گەڕۆکەوە لە 12 وڵات کارتی نیشتمانی بۆ عێراقییەکان دەردەکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

عێراق رایگەیاند، بۆ 12 وڵات وێستگەی گەڕۆکی تایبەتیان ناردووە بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی بۆ ئەو عێراقیانەی لە دەرەوەی وڵاتەکەیان دەژین و تاوەکو ئێستاش تواندراوە زیاتر لە 50 هەزار کەس تۆماربکرێن.

لیوا ئەحمەد مەعموری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و زانیاری شارستانی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، سیستەمی زانیاری شارستانی دەستیکردووە بە کردنەوەی تۆماری ناوەندی بۆ ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە فەرمانگەی باری شارستانیان لە دەرەوەی پارێزگاکانی نیشتەجێبوونیانە، بە مەبەستی دەرکردنی کارتی نیشتمانی یەکگرتوو.

وتیشی “کردنەوەی سەنتەرەکانی تۆماری ناوەندی زیاتر لە ساڵێک و دوو مانگە دەستی پێکردووە، بە دیاریکراوی لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو و ژمارەی بەشەکانی تۆمارکردن لە سەرجەم پارێزگاکان گەیشتووەتە 20 بەش. ئاماژەی بەوەشکردو ئەم پرۆسەیە هاوکاری ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە شوێنی تۆمارکردنیان لە دەرەوەی پارێزگای نیشتەجێبوونیانە، ئەمەش لە چوارچێوەی قێنماییەکانی وەزیری ناوخۆیە بۆ ئاسانکاری لە رێکارەکاندا.

سەبارەت بە دەرکردنی کارت بۆ رەوەندی عێراقیش لە دەرەوە، مەعموری ئاماژەی بەوەدا، بەرنامەی حکومەت و رێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ جەخت لەسەر پێویستی پێدانی کارتی نیشتمانی بە هاوڵاتییان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق دەکەنەوە، بەهۆی ئەو گرنگییە زۆرەی کە هاوڵاتی لە مامەڵە رۆژانەکانیدا لە دامەزراوەکانی دەوڵەت پێویستی پێیەتی.

دەشڵێت “ئەم خزمەتگوزارییە رەوەندی عێراقی لە دەرەوەی وڵاتیشی گرتووەتەوە، و تاوەکو ئێستا لە حەوت وڵات سیستەمی کارتی نیشتمانی کارا کراوە، کە بریتین لە بریتانیا، عەممان، ئەنقەرە، ئەبوزەبی، دیترۆیت، تاران، و قاهیرە. بەقسەی ئەم بەرپرسە، زیاتر لە 50 هەزار هاوڵاتی عێراقی لەم وڵاتانە تۆمارکراون.

روونیكردەوە، کە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان وێستگەی گەڕۆکی ناردووە بۆ ئەو وڵاتانەی کە هێشتا سیستەمی جێگیریان تێدا دانەمەزراوە، وەک: ئەستەمبوڵ، مەدرید، دەوحە، بیلاڕووس، و مەسقەت، کە تێیاندا زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی عێراقی لە رێگەی ئەم وێستگانەوە تۆمارکراون.

حکومەتی عێراق کارتی زانیاری نەهێشت و تێکەڵی کارتی نیشت...

حکومەتی عێراق کارتی زانیاری نەهێشت و تێکەڵی کارتی نیشتمانی کرد

داوا دەکرێت بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتمانی له هەڵەبجە ...

داوا دەکرێت بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتمانی له هەڵەبجە بکرێتەوە