کشتوكاڵ ئاگاداریان دەکاتەوە
جوتیارانی بەردەڕەش بڕۆن پارە وەربگرن و ناوەکانیشتان تۆمار بکەن
964+
فەرهاد حەسەن
کشتوکاڵی قەزای بەردەڕەشی سەر بە دهۆک دوو ئاگاداری جیاوازی بۆ جوتیاران بڵاوکردووەتەوە، بپۆ بەشێکیان بچن پارەی گەنمەکنیان وەربگرن بەشەکەی دیکەشیان خۆیان ناونووس بکەن بۆ رادەستکردنی گەنم.
ئاگادارى بەشێک لە جوتياران کراوەتەوە، ئەوانەى به كردار گەنميان چاندووه بۆ وەرزی ئەمساڵ 2025 – 2026 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ بکەن بۆ توماركردنى ناوەكانيان تاوەكو بتوانن گەنمەكانيان رادەستى سايلۆ بكەن پاش پشكنينى زەويەكانيان و دەشڵێت “ئەوەى گەنمى نەچاندبێت ناوەكەى لە پلان دەسڕێتەوه”.
پێوستە ئەو جوتيارانە، سەردانى بانكى (پيرس) بكەن له ئاكرێ بۆئەوەی كودى بايۆمەترى UPN بۆ خۆیان دروستبكەن.
لەلایەکی دیکەش ئاگاداری جوتیارانی سنووری قەزای بەردەرەش کراوەتەوە، ئەوانەی لە رۆژانی 12 و 13 ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ گەنمیان رادەستی سایلۆ کردووە و رەسیدیشیان لە 50 تۆن زیاترە، سبەی رۆژی دووشەممە سەردانی سايلۆی رۆڤیا بکەن بۆ وەرگرتنی چەکیان.
هەریەکێک لەو جوتیارانەش کە سەردان دەکەن پێویستە خاوەن چەک بن و کارتی نیشتیمانیش لەگەڵ خۆیان ببەن، چونکە دەڵێت بە وەکالە چەک نادرێتە هیچ کەسێک.
پارە وەرگرتنی ئەم جوتیارانە لە بانقی TBI دەبێت لە پارێزگای دهۆک و پێویستیشە پسووڵەی میزان (وصل میزان) لەگەل خۆیان ببەن.