سلێمانی

قوتابخانەیەک لە ناوەڕاستی شار مەترسی لەسەرە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە قوتابخانەیەکی سلێمانی ئاو بەسەر قوتابییەکاندا دێتە خوارەوە و مەترسی لە کاتی بارانباریندا دروستکردووە و مامۆستاکانیش دەڵین چەندین جار داواکاریمان بۆ نۆژەنکردنەوە کردووە و هیچیان بۆ نەکردوون.

پۆشیا محەمەد جێگری بەڕێوەبەر قوتابخانەکە دەڵێت، وەزیری پەروەردە خۆی قوتابی ئەم قوتابخانەیە بووە و چاوەڕێین ئاوڕێکی لێ بداتەوە، پارساڵیش دوارێکی لە کاتی بارانباریندا رووخاوە و مەترسی دروستکردووە.

بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش دەڵێت، هەندێک جار لەلایەن خێرخواز و دایک و باوکی قوتابیەکانەوە هاوکاری کراون کە کەموکوڕیەکان چارەسەر بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە رێکخراوێک 300 هەزار دۆلار دا...

بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە رێکخراوێک 300 هەزار دۆلار دابین دەکات