بەڕۆژ هەور و خۆرەتاو و شەوانیش ساردە

دوو رۆژی کۆتایی پاییز هیچ خەبەرێک لە باران نییە

964+

شۆڕش قادری

لە کۆتا رۆژەکانی پاییزداین و هیچ خەبەرێک لە باوبۆران نییە، بەڕۆژ هەور و خۆرەتاو  و شەوانیش ساردە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 20.12.2025 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرماش هەروەک دوێنێ دەبێ و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ.

بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە هەروا  سەقامگیر دەبێت، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەڵام بارانی پێوەنابێت و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان تۆمار دەکرێت و دەگاتە 19 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

ئەمڕۆش باران و بەفر دەبارێت

ئەمڕۆش باران و بەفر دەبارێت

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات