سایلۆى هەولێر
دابەشکردنى چەکى پارە دەستپێدەکات
ئاگادارییەک لە سایلۆى هەولێرەوە بۆ جوتیارانى کۆیە
964+
وریا فەتاح
سایلۆى هەولێر، ئاگادارى جوتیارانى سنوورى قەزاى کۆیە دەکات کە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو (21.12.2025)، دابەشکردنى چەکى جوتیاران دەستپێدەکات.
بەپێى ئاگادارییەکە، چەکەکان لە زنجیرە 1 تاکو زنجیرە 60 دەبێت و ئەو جوتیارانەى گەنمیان رادەستى سایلۆى هەولێر کردووە، دەتوانن پارەکانیان لە بانگى (تى بى ئاى)، وەربگرن.
ئەوەش روونکراوەتەوە کە جوتیاران بۆ وەرگرتنى چەکى پارە، دەبێت سەردانى سایلۆى هەولێر بکەن.
“ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەم ساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی سەرجەم وارسەکان”، سایلۆى هەولێر وا دەڵێت.