دیمەنێکی دلڕفێنی شاخە سەرکەشەکانی هەورامان لە پاییزدا - وێنە؛ ئەرشیفی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
لەمشەوەوە خۆتان باش داپۆشن
سەرما کەلـلەتەزێنەکە هات؛ لە کوێستانەکان 5- پلە تۆمار دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
کەشێکی سارد روو لە کوردستان دەکات و پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ پێنج پلە ژێر سفر نزم دەبێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کوردستان، بەهۆی کاریگەری بەرزەپەستانی هەوای روسیا کە بارستە هەوایەکی وشک و ساردی لەگەڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت لە ئەمشەوە تاوەکو شەوی یەکشەممەی داهاتوو 21.12.2025 لە کاتەکانی شەودا کەشەکە بەتەواوەتی سارد بێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش پلەی گەرما بۆ پێنج پلە ژێر سفر دابەزێت.
نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ شەوانی داهاتوو بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛