دیمەنی ئامێرەکە وێنە: تەندروستی گەرمیان
تیشکی گەڕۆک گەیشت
چیتر نەخۆش بە بیانووی “ئامێرەکە خراپە” نانێردرێتەوە
ژێوار خدر
ئامێرێکی پێشکەوتووی تیشکی گەڕۆک (Portable) بۆ کەلار دابین کرا، کە دەتوانێت لە هەر شوێنێک ئامێرێک پەکی کەوت، شوێنی بگرێتەوە و کارەکان نەوەستێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند، ئامێرێکی نوێی جۆری (Dr x.ray portable)یان بۆ سەنتەری تیشک لە کەلار دابین کردووە، تایبەتمەندیی سەرەکیی ئەم ئامێرە لەوەدایە کە “جێگیر نییە و دەجوڵێت”، واتە دەتوانرێت بە ئاسانی لەنێو بەش و ژوورە جیاوازەکانی دەزگا تەندروستییەکاندا بگوازرێتەوە بۆ هەر شوێنێک کە پێویست بێت.
دەشڵێت، ئامانج لە دابینکردنی ئەم ئامێرە گەڕۆکە، پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەیە کە بەهۆی تێکچوونی ئامێرەکانەوە دروست دەبن، و لەمەودوا ئەگەر ئامێری تیشکی هەر ناوەندێک لەکار بکەوێت، راستەوخۆ ئەم ئامێرە گەڕۆکە دەبرێتە ئەوێ و کارەکانی پێ بەڕێ دەکەن تا ئامێرە سەرەکییەکە چاک دەکرێتەوە، بەمەش هاوڵاتیان تووشی چاوەڕوانی و گەڕانەوە نابن.