ئاکرێ.. پەرستگایەکی سەدەی 13ـی جووەکان نۆژەندەکرێتەوە
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
ماوەی رۆژێکە نۆژەنکردنەوەی پەرستگایەکی جووەکان لە گوندی شوش لە سنوری قەزای ئاکرێ دەستیپێکردووە، وا بڕیارە لە ماوەی پێنج مانگدا تەواو بکرێت.
مێژووی دروستکردنی پەرستگایەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 13، واتە نزیکەی 800 ساڵ بەر لە ئێستا.
بێکەس بریفکانی، بەرێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوور لە پارێزگای دهۆک بە 964ی وت “نۆژەنکردنەوەی کەنیسەی حزقیال، پرۆژەیەکی هاوبەشە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک و ئاکرێ، لەگەڵ دوو رێکخراوی چیکی و ئەمریکی.”
500 هەزار دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی کەنیسەکە دابینکراوە
بودجەی پرۆژەکە لەلایەن کونسوڵخانەی ئەمریکاوە دابینکراوە، کە بڕەکەی 500 هەزار دۆلارە، ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە شەش مانگە و بڕیارە لە مانگی ئابی ئەم ساڵدا تەواوبکرێت.
جووەکان لە زۆرینەی شارەکانی کوردستان گەڕەکی تایبەتی خۆیان هەبووە،هاوکاتی ئەوەش دەیان شوێنی پیرۆزیان لە کوردستان و عێراق هەیە، لەوانە مەزاری ناحوم لە دەشتی نەینەوا.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر