بەفر چیاکان سپی دەکات و باران زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە

ئەمڕۆ و سبەی کاتی سۆپای دار و پیاسەی ژێر بارانە

964+

ژێوار خدر

بەم هەینییە جەوەکە تامی دانیشتنی دیوەخان و چای سەر سۆپای دار، یان پیاسەیەکی هێواشی ژێر باران دەدات، ئاسمان هەوری تەواوە و باران ناوبەناو دەبارێت، بۆیە ئەگەر پلانتان هەیە بچنە دەرەوە و ناو بەفر، خۆتان گەرم داپۆشن، چونکە سەرماکە هی گاڵتە نییە و پەتاکەش لەناو دەرگەیە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورەکانیش بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ، یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن و سەرماکە زیاتر هەستی پێ دەکرێت.

بۆ سبەی شەممەش دۆخەکە زۆر ناگۆڕێ، سەرەتا ئاسمان هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت، پێشبینی دەکرێت کاریگەریی ئەم شەپۆلە تا کاتەکانی شەوی شەممە بمێنێت و دواتر کۆتایی بێت، پلەکانی گەرماش لەسەر تۆمارەکانی ئەمڕۆ جێگیر دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی

دهۆک : 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 8 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 12 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

ئێوارەی هەینی بۆ یەکشەممە شەپۆلێکی دیکەی باران لە رێگا...

ئێوارەی هەینی بۆ یەکشەممە شەپۆلێکی دیکەی باران لە رێگایە