خاوەن حەوزێكی ماسی لە تەقتەق
“زۆربەی تۆڕەكانمان كەوتنە بن قوڕ و دیار نین”
964+
عەبدولعەزیز خالند
ئەو باران و لافاوەی لە دوو سێ رۆژی رابردوو كوردستانی گرتەوە، زەرەر و زیانی زۆری بە خاوەن حەوزەكانی بەخێوكردنی ماسی لە تەقتەق گەیاند، خاوەن حەوزێك دەڵێت، سەدان ماسییان ئاو بردی.
هێرش رەئوف خاوەن حەوزی ماسییە لە تەقتەق و ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.12.2025 بە 964ی راگەیاند، زیانی زۆریان بەركەوت و چوار تۆڕیان هەر ون بوونە و كەوتوونەتە بن قوڕی ئاوەكە، كە هەر حەوزێكی زیاتر لە هەزار تا هەزار و 500 ماسی تێدابووە.
دەشڵێت، كە ئاوەكە هات بە فریای خەڵك كەوتن، بەڵام دواتر بە فریای خۆیان نەكەوتن.
پێشی وایە كارەساتەكە گەورەیە و باوەڕ ناكەن كەسی لایەنی پەیوەندیدار دەستی هاوكارییان بۆ درێژ بكەن.
لە بارەی دووبارە دروستكردنەوەی حەوزەكان، هێرش رەئوف دەڵێت، “تا مانگی چوار و پێنج ناتوانین ئیشی لێ بكەین و دەبێت حەوزەكان وشك ببنەوە و شۆفڵ ئیشی تێدا بكات، جارێ ناتوانین هیچی لێ بكەین”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا