دابەزی

نرخی نەوت هاتە 62 دۆلار

توانا نەقی

ئەمڕۆ و لە ناوەڕاستی هەفتەی بازاڕی نەوت کەمێک بەرەو دابەزین هاتووە و هەر بەرمیلێکی برێنت ناگاتە 63 دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە 9.12.2025 و لەکاتی کردنەوی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 34 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دەێنێ بەیانی بە رێژەی 0.15% دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 58 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.19٪ دابەزیوە.

وەبەرهێنەرانی نەوت چاوەڕێی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەكەن، كە ئەگەر بێتەدی، خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت، هەرچەندە ترس لەسەر بەرزبوونەوەی نەوتی ئەمباركراوی ئەمریكا هەیە، كە هەمیشە كاریگەریی لەسەر نرخی بازاڕی نەوت هەیە.