بۆ سێ بەڕێوەبەرایەتی دەیکات
وهزارهتى داد هەنگاوەکانى بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی ئایزۆ دەستی پێکرد
964+
فەرهاد حەسەن
لە وەزارەتی دادی هەرێم هەنگاوەکان بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی ئایزۆ دەستی پێکرد، وەکو باسکراوە ئەم کارەیان بەمەبەستی باشترکردنی ئاستی دەزگا ئیدارییەکانەو بۆ ئەمەش وەزارەت لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێناوە و ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی داد، لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەرانی پەرەپێدان، دڵنیایی جۆری و راگەیاندن، وەکو لیژنەکە راسپێردراون و هەنگاوەکانی وەرگرتنی بڕوانامەکەیان باس کردووە.
رۆژی 3.11.2025، بە فەرمانێکی وەزاری لیژنەیەکی شەش کەسی لە دیوانی وەزارەتی داد پێکهاتووە، ئەو لیژنەیە کاردەکات بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی ISO 9001- 2015 ئایزۆی نێودەوڵەتی بۆ بواری سیستمی بەڕێوەبردنی جۆری بۆ ئەو سێ بەڕێوەبەرایەتییە .
ئایزۆ سیستمێکی کوالێتیی جۆرییە لە زۆرێک لە وڵاتان بەکاردێت، بڕوانامەی لە زۆربەی بوارەکاندا هەیە و ئیدارییەکەی پێی دەوترێت ئایزۆ 9001، سیستمی ئایزۆ گەندەڵی ناهێڵێت و رۆتینات کەم دەکاتەوە، سیستمێکی ئیداریش دروست دەکات، کە هەرکەس بچێتە ئەو فەرمانگەیە دەبێت بەو سیستمە کاربکات.