چیرۆکى عیشق و خۆشەویستى
چیرۆکى ئەو ژن و مێردەى پێکەوە گیانیان لەدەستدا
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
ئەدەبیاتى کوردیى پڕە لە ئەفسانە و چیرۆکى خۆشەویستى، هەر لە “شیرین و فەرهاد”ـەوە تا دەگات بە “شەم و دێوانە” و “مەم و زین”، بەڵام چیرۆکى ئەمجارە جیاواز و کاریگەرە کە چیرۆکى واقعى ژیان و مەرگى “عائیشە و ئەحمەد”ـە.
کاتژمێر 12ـى شەوى رابردوو، خاتوو عائیشە مەنسور کە تەمەنى سەروو 87 ساڵان بوو، لە گوندى تازەدێى سنوورى خورماڵ، گیانى لەدەستدا، کاتێک هەواڵ دەگەیەنن بە ئەحمەد حاجى فەرەجى هاوسەرى، بەرگە ناگرێت و لە کاتژمێر 3ـى بەرەبەیانى، ئەویش دەمرێت و بارگەو بنەى دەپێچێتەوە و دەچێتەوە لاى هاوژینەکەى.
ئەم بەیانییە، تەرمى هەردوو هاوژینەکە بەیەکەوە لە تەنیشت یەکترى لە گۆڕستانى شێخ جونەید سپاردەى خاککران و چیرۆکى 60 ساڵ پێکەوەبوونیان بردە دونیایەکى تر و وانەیەکى نوێى عیشق و خۆشەویستى راستەقینەیان نوسییەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح