داواکراو بوو و ته‌قه‌شی له هێزه ئەمنییەکان كردووه
ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت؛ تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیدارمان ده‌ستگیركردووە
964+
فەرهاد حەسەن
ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی له پارێزگای میسان رایگه‌یاند، مه‌ترسیدارترین تۆمه‌تبار میسان دوای رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیركرا كه تۆمه‌تباره به بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانی كوشتن.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی له پارێزگای میسان دوای رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداری توانی یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیربكات كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه داواكراوه، له‌كاتێكدا تۆمه‌تباره‌كه هه‌وڵی هه‌ڵاتنی داوه و ته‌قه‌ی له هێزه‌كه كردووه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان گه‌مارۆی بده‌ن و ده‌ستگیری بكه‌ن.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دوابه‌دوای زانیارییه هه‌واڵگرییه ورده‌كان كه ئاماژه‌یان به بونی یه‌كێك له تۆمه‌تباره مه‌ترسیداره‌كان كرد كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه به چه‌ندین دۆسیه‌ی تاوانكاری له‌وانه كوشتن و دزیكردن داواكراوه، مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له پارێزگای میسان ده‌ستیانكرد به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێك بۆ ده‌ستگیركردنی به پشتبه‌ستن به فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی دادوه‌ری.
تۆمه‌تباره‌كه له‌ناو چێشتخانه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری شاره‌كه‌دا بووه، هێزێك پاش گه‌مارۆدانی شوێنه‌كه، تۆمه‌تباره‌كه هه‌وڵی هه‌ڵاتنی داوه به ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاپ و خۆی كێشاوه به یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كاندا و پاشان ته‌قه‌ی كردوه ته‌قه‌ی لێكردوه.
هێزی جێبه‌جێكار توانی ئه‌و تۆمه‌تباره مه‌ترسیداره به ناوی (ح.ب.) ده‌ستگیر بكات دوای ئه‌وه‌ی گه‌مارۆدانی و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له هه‌وڵی هه‌ڵهاتنه‌كه‌دا به‌كارهاتوه، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت ڕه‌وانه‌ی لایه‌نی لێكۆڵه‌ری كارامه بكرێت بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ری به‌پێی یاسا.