لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی تورکیا
دوو قوتابی کورد نازناوێکی زانستییان بەدەستهێنا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوو قوتابی کورد لەسەر ئاستی جیهان دەستکەوتێکی گەورەیان لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیدا تۆمارکرد کە لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەچوو، پلەکانی یەکەم و پاڵەوانی پاڵەوانانیان بەدەستهێنا.
رۆژی 4.11.2025 “پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەی جیهانیی ” لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەچوو، پێشبڕکێیەکە بوارەکانی، بیرکاری گشتی، زمانی ئینگلیزی، رووسی و عەرەبی لەخۆگرتبوو، کە قوتابی و بەشداربووان لە وڵاتانی جیاوازەوە بە پرۆگرامی magic math تێیدا ڕکابەرییان دەکرد.
یوسرا حەسەن راهێنەری بیرکاری هزری بە 964ـى وت، دوو قوتابی کورد لە سلێمانییەوە توانیان بەهرە و توانای خۆیان بسەلمێنن و پلەی باڵا بەدەستبهێنن.
وتيشى “سروشت رزگار عەبدولڕەحمان، توانی نازناوی “Super Champion” (پاڵەوانی پاڵەوانان) بەدەستبهێنێت، کە بەرزترین پلەی پێشبڕکێیەکەیە، لاوی ڕەئوف حوسێنيش، نازناوی “Champion” (پاڵەوان) ی پێ بەخشرا و پلەیەکی پێشکەوتووی لە پێشبڕکێیەکەدا بەدەستهێنا.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن