لە حاجیاوا
ئەو کرێکارەی سێ رۆژ لەمەوبەر لەسەربانێک کەوتەخوارەوە گیانی لەدەستدا
964+
فەرهاد حەسەن
دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری ووردی پزیشکدا، سیامەند یوسف ئەو کرێکارەی لە حاجیاوا لەسەربانێک کەوتبووە خوارەوە گیانی لەدەستدا.
رۆژی هەینی رابردوو 28.11.2025 لەکاتی کارکردندا لە سەربانی ماڵێک کەوتە خوارەوە بە سەختی برینداربوو و دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بڵاویکردووەتەوە، بەداخەوە ئەمڕۆ سیامەند یوسف، کە بەهۆی رووداوی کەوتنە خوارە بریندار بوبوو، گیانی لەدەستدا.