تیمێکی کارەبا
وەزارەتی كارەبا:
كارەبای 24 كاتژمێری گەڕایەوە دۆخی ئاسایی
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، كارەبای 24 كاتژمێری چاكبووەتەوە و گەڕایەوە دۆخی ئاسایی.
راگەیاندراوەكەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان كەمێك پێش ئێستا بڵاوكرایەوە و تێیدا هاتووە، “بەخۆشحاڵییەوە رایدەگەیێنێت کەوا کارەبای نیشتیمانی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی و کارەبای 24 کاتژمێری لە پڕۆژەی رووناکیش ئاسایی بووەتەوە.
لەوەتەی كۆتایی هەفتەی رابردوو بەهۆی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، كارەبای هەرێمی كوردستان و بەشێكی ناوچەكانی عێراق تووشی پچڕابوون.