"بە بەهاى نزیکەى 2 ملیار دینار"

فێستیڤاڵى بازاڕ هۆتێل و مۆتێلەکانى کەلارى پڕ کرد

964+
میلاد جەلال
ئەمڕۆ، شەشەم فێستیڤاڵی بازاڕ لە کەلار کۆتایی ھات و 200 هەزار کەس سەردانى فێستیڤاڵەکەیان کردووە و بە بەهاى یەک ملیار و 900 ملیۆن دینار شتومەک و کاڵا، ئاڵوگۆڕى پێکراوە.
هێرش فەیزوڵا، بەڕێوەبەرى گشتى گەشتوگوزارى گەرمیان، بە 964ـى وت،”فێستیڤاڵەکەى ئەمساڵ سەرکەوتوو بوو، چونکە 200 هەزار کەس سەردانى فێستیڤاڵەکەیان کردووە و حەوت گروپى گەشتیارى لە شارەکانى ناوەڕاست و خواروى عیراق و رۆژهەڵاتى کوردستانەوە، میوانیان هێناوە”.

وەک باسى دەکات، سەرجەم هۆتێل و مۆتێلەکانى گەرمیان پڕببون و میوانان لە ماڵەکانى کەلار میواندارى کراون، ئەوەش نیشانەى سەخاوەت و میواندۆستى کەلارییەکان پیشان دەدات.

شەشەم فێستیڤاڵى بازاڕى کەلار بە ژمارە:
200 هەزار کەس سەردانى فێستیڤاڵەکەیان کردووە.
32%یان ژن بوون.
بە بەهاى یەک ملیار و 900 ملیۆن دینار، شتومەک و کاڵا ئاڵوگۆڕى پێکراوە.
225 شوێنى کار ئامادەییان هەبووە.
1900 هەلیکار دابینکراوە.
3250 پشکنینى پزیشکى بێبەرامبەر بۆ میوانان ئەنجامدراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پاکێجی داشکاندن بۆ فێستیڤاڵی بازاڕ ریکخراوە

پاکێجی داشکاندن بۆ فێستیڤاڵی بازاڕ ریکخراوە