ئەم دوو رۆژەش هیچ خەبەرێک لە باران نییە
گەرما لە گەرمیان دەچێتەوە 28 پلە
ئەم دوو رۆژەش هیچ خەبەرێک لە باران نییە
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژەش هیچ خەبەرێک لە باران نییە و کەشوهەوای کوردستان ساف و ساماڵ دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 23.11.2025 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرماش هەروەک دوێنێ دەبێ و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت.
بۆ سبەی دووشەممەش، کەشەکە تاڕادەیەک جێگیر دەبێ و وەک ئەمڕۆ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 28 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی