چەند حاجییەكی کوردستان لە كاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
"بۆ راییکردنی مامەڵەی حاجیان"
دەوامی فەرمانبەرانی حەج و عـومرە درێژ کرایەوە و شەممانیش دەوام دەکەن
964+
شۆڕش قادری
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی تا کاتژمێر 4ی ئێوارە درێژکردەوە و رۆژانی شەمەیش دەوام دەکەن.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانەی ناویان دەرچووە بۆ حەجی ساڵی 2026 چەند بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند، “دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رۆژانە تا کاتژمێر 4ـی ئێوارە بەردەوام بێت، هەروەها رۆژانی شەممەش، کەپشووی فەرمییە لە تەواوی دامودەزگا میرییەکان، بەڵام فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئەو پشووە نایانگرێتەوە و تا کۆتاییهاتنی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی 2026.”
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەپێناو خزمەتی زیاتری هاوڵاتیانە، کە ناویان لەتیروپشک دەرچووە بۆ فەریزەی حەج تاوەکو بەزوورین کات مامەڵەکانیان رایی بکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بکرێت.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروبای ئایینی لەمڕۆ پێنجشەممەوە 20.11.2025 تا رۆژی 20.12.2025 کاری پێدەکرێت.
دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروبای ئایینی لە خوارەوە: