فریاکەون

ئەو خانەنشینانى فۆڕمى “هەژمارى من”یان پڕنەکردووەتەوە موچەى مانگى نۆیان رادەگیرێت

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی گرنگی بۆ سەرجەم خانەنشینان و وارسان بڵاوکردەوە، تایبەت بە پڕۆژەی “هەژماری من” و بەبانکیکردنی مووچە.

بەپێی ئاگادارییەکە، ئەو خانەنشین و وارسانەی تا ئێستا فۆڕمی “هەژماری من”یان پڕنەکردووەتەوە، مووچەی مانگی ئەیلولیان رادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمەکە پڕدەکەنەوە.

باسلەوەشکراوە، ئەو خانەنشینانەشی کە کارتی بانکەکانیان تەواو بووە و وەریاننەگرتووەتەوە، دەبێت سەردانی بانکەکان بکەن، چونکە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمیان لە رێگەی پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە خەرج دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی 90%ی فەرمانبەران و خانەنشینان خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمار کردووە، ئەوانەش کە ماون و خۆیان تۆمار نەکردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، تا کۆتایی ئەمساڵ ئەگەر هەژماری بانکییان نەبێت، مووچەکانیان لە بەغداوە رادەگیرێت و لە هەرێم خەرج ناکرێت.

جەختیشکراوەتەوە کە لە دوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بە شێوەی کاش نامێنێت و بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی خۆیان دەبێت.

هەژمارى من 800 هەزارى تێپەڕاند

هەژمارى من 800 هەزارى تێپەڕاند