عوسمان بایده‌میر له‌ دیدارى MEPS :

“با هه‌ولێر ببێته‌ پردی به‌یه‌كگه‌یاندنى قامیشلۆ و ئه‌نقه‌را”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

عوسمان بایده‌میر سیاسه‌تمه‌دارى باكوورى كوردستان و په‌رله‌مانتارى پێشووى توركیا، به‌پێویستى ‌زانی هه‌ولێر وه‌كو پردێک بۆ به‌یه‌كگه‌یاندنى قامیشلۆ و ئه‌نقه‌را رۆڵى زیاترى خۆی ببینێت و دووپاتیشیده‌كاته‌وه‌ كه‌ “ده‌رمانى ده‌ردى كوردان یه‌كگرتنه‌”.

بایده‌میر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ شەشەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست MEPS لە زانكۆی ئەمریكی – دهۆك، له‌ وتارێكدا ئه‌م قسانه‌ى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه‌ رێككه‌وتنامه‌ى سایكس بیكۆ وه‌كو كفنێك له‌ جه‌سته‌ى كورد ئاڵاوه‌ تاكه‌ چاره‌سه‌ر و ده‌رمان یه‌كخستنه‌وه‌ى وتارى كوردى و یه‌كگرتنى كورده‌.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كبوونى كوردان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵێك نییه‌ دژایه‌تى تاران، ئه‌نقه‌را، دیمه‌شق و به‌غداى پێبكرێت و داواشی كرد كه‌ رێككه‌وتنێكی به‌هێزى نه‌ته‌وه‌یی ناوخۆ له‌ناو كورداندا هه‌بێت.

عوسمان بایده‌میر به‌ گرنگی زانى رۆحى به‌رخۆدانى كۆبانى كه‌ تیایدا پێشمه‌رگه‌ و شه‌رڤان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌جه‌نگان، هه‌مان ئه‌و رۆحییه‌ته‌ له‌ كارى دیبلۆماسی كوردى به‌كاربهێندرێت و بۆ زیاتر پشتگیریكردنى رۆژئاوى كوردستانیش وتى “با هه‌ولێر ببێته‌ پردی به‌یه‌كگه‌یاندنى قامیشلۆ و ئه‌نقه‌را”.

مه‌زڵوم عه‌بدى دێته‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شدارى ل...

مه‌زڵوم عه‌بدى دێته‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شدارى له‌ دیداری MEPS

محەمەد شیاع سوودانی و تەیف سامی به‌ره‌و دهۆك به‌ڕێكه...

محەمەد شیاع سوودانی و تەیف سامی به‌ره‌و دهۆك به‌ڕێكه‌وتن

لە دهۆک باسی ئاشتی و ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێ

لە دهۆک باسی ئاشتی و ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێ