جومانە غەلای
وتەبێژی كۆمسیۆن:
سبەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی عێراق رادەگەیەندرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دووپاتی کردەوە کە سبەی دووشەممە 17.11.2025 ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنرێت.
جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاند، “کۆمسیۆن وردبینیی ئەنجامەکانی تەواو کردووە و سبەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، پرۆسەی تانەدان دەستپێدەکات، دەستەی دادوەریی کۆمسیۆن پێداچوونەوە بەو تانانەدا دەکات، هەرکات پرۆسەی پێداچوونەوەکە تەواو بوو، ئەنجامەکان پەسند دەكرێن و دەنێردرێت بۆ دادگای فیدراڵی بۆ پەسەندکردنی کۆتایی.
رۆژی 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا و دوو رۆژ پێش ئەوەش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، كە رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن 56% بوو.