ئاهەنگ بەردەوامە
ژنێكی سلێمانی: سەروپێ بە شامپۆ دەشۆمەوە و بۆنی نایەت
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
ئاهەنگەكانی یادی بونیادی سلێمانی بەردەوامە و پەیامنێری سلێمانی لە سەرا چووەتە ناو شایی و هەڵپەڕكێی هاوڵاتیانی شارەكە بەبۆنەی ساڵیادی بونیادی شارە حەیاتەكە، خانمێك بۆ فزوڵی پەیامنێرەكەی 964 ئاشكرای دەكات، خۆشترین سەروپێ ئامادە دەكات و بە شامپۆش دەیشواتەوە.
ژمارەیەك خانم بۆ 964 قسەیان كرد و یەكێك لەوان تەنیا سیروانە، كە دەڵێت “سلێمانی هیچی نییە ناخۆش بێت و هەموو شتێكی جوان و خۆشە”.
گوڵاڵە خانیش، خانمێكی دیكەیە و ئاشكرای كرد خۆشترین سەروپێ ئامادە دەكات و بۆنیشی نییە.
ئەو دەڵێت، سەروپێ بە شامپۆ دەشوات، بۆیە بۆنی نایەت، كارەكەشی سێ چوار سەعاتی پێدەچێت.
هەر لەو راپۆرتەدا هاوڵاتییەكی دیكە بە ناوی پەری حەمەساڵح، بۆ 964 ئاشكرای كرد، دوای 30 ساڵ ژیانكردن لە ئەوروپا، گەڕاوەتەوە و حەزدەكات لە سلێمانی بژیت و تاقەتی ئەوروپای چووە.
هاوڵاتیانی سلێمانی لە دوێنێوە بەبۆنەی 241 ساڵەی بونیادنانی شارەكەیان ئاهەنگ دەگێڕن و خەڵكی شارەكانی دیكەی كوردستانیش پیرۆزباییان لێدەكەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا