"قوتابییەکانمان لەسەر بنەمای کوردایەتی پەروەردە دەکەین"
سبەی ساڵیادی شارە حەیاتەکەیە و چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچێت
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
سبەی ساڵیادی شارە حەیاتەکەیە، قوتابیانی قوتابخانەی کۆماری نێودەوڵەتی خۆیان رازاندووەتەوە، چوونەتە باخی گشتی و پڕۆڤە بۆ ئەنجامدانی چەند چالاکییەک دەکەن.
لینا رێبوار مامۆستای زانست بە 964ـی وت، “مەبەستمانە قوتابییەکانمان لەسەر بنەمای کوردایەتی پەروەردە بکەین و بۆ ئەم یادەش قوتابییەکانمان گۆرانی پێشکەش دەکەن و چەند چالاکییەک ئەنجام دەدەن”.
کەتان بڕوا و ئادەم ئاریـش دوو قوتابی چاوگەشن کە جلوبەرگی ئاڵواڵای کوردیان لەبەر کردووە و دەڵێن، پڕ بەدڵ سلێمانیان خۆش دەوێ چونکە ژیانێکی خۆشی تێدایە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری