ئاگاداربە

لە چ کاتێکدا دەنگدەر ناتوانێت دەنگبدات؟

964+

وریا فەتاح

چەند حاڵەتێک هەن کە رێگە بە دەنگدەر نادرێت دەنگ بدات، ئەمەش بۆ پاراستنی یاساکانی هەڵبژاردن و رێگریکردن لە هەر جۆرە ساختەکارییەک یان سەرپێچییەک.

لەم حاڵەتانەدا ناتوانیت دەنگ بدەیت

1.  ناوی دەنگدەر لەناو ئامێری دڵنیاییدا نەبێت: یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکان ئەوەیە کە ناوی دەنگدەر لە سیستەمی ئەلیکترۆنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا تۆمارکرابێت و لەناو ئامێری دڵنیایی (سیستمی بایۆمەتری) بوونی هەبێت.

2.  دەنگدەرەکە پێشتر دەنگی دابێت: سیستمی بایۆمەتری ڕێگری دەکات لە دووبارە دەنگدان، هەر دەنگدەرێک تەنیا یەکجار مافی دەنگدانی هەیە.

3.  ئامێری دڵنیاییەکە پەنجەمۆر نەخوێنێتەوە، یان وێنەی بایۆمەترییەکەى لەگەڵ وێنەی روخساری دەنگدەردا هاوتا نەبێت: ئەم خاڵە جەخت لەسەر وردبینی سیستمی ناسینەوەی بایۆمەتری دەکاتەوە. ئەگەر وێنەی بایۆمەتری (پەنجەمۆر) و وێنەی روخساری دەنگدەر هاوتا نەبن، ڕێگە بە دەنگدان نادرێت.

4.  پرۆسەی تێپەڕاندن ڕێژەی لەسەدا پێنج (5%) تێپەڕاندبێت: ئەمە ئاماژەیە بۆ ژمارەی ئەو حاڵەتانەی کە سیستمی بایۆمەتری ناتوانێت دەنگدەر بناسێتەوە و کارمەندان بە شێوەی دەستی رێگەی دەنگدان دەدەن، ئەگەر ئەم رێژەیە لە بنکەیەکی دەنگداندا زۆر زیاتر بێت، نیشانەی پرسیار لەسەر پاکی پرۆسەکە دروست دەبێت.

5.  دەنگدەر کارتێکی ئەلیکترۆنیی کۆرتخایەنى هەبێت.

6.  کارتى بایۆمەترى دەنگدەرەکە لەکارکەوتبێت، لە کاتێکدا کارته بایۆمەترییەکە نوێیەکەى دەرچووە و کارایە، بەڵام نەچووە وەرینەگرتووە: ئەم خاڵە ڕوونیدەکاتەوە کە ئەگەر کارتە کۆنەکەی دەنگدەر لەکارکەوتبێت و کارتێکی نوێی بۆ دەرچووبێت بەڵام وەرینەگرتبێت، ئەوا ناتوانێت دەنگ بدات.

لە سێ شارەکەى هەرێم هەزار و 312 بنکەى دەنگدان هەیە

لە سێ شارەکەى هەرێم هەزار و 312 بنکەى دەنگدان هەیە