"بەکارهێنانی مۆبایل قەدەغەیە"

کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دانراون

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و لە بنکەکانی دەنگدانیش کامێرای چاودێری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەڵبژاردنەکە دانراوە.

محەمەد جەلال سەرپەرشتیاری تیمی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی وت، “لەناو هەر بنکەیەکی دەنگدان چەند کامێرایەک دانراون کە چاودێری هاتن و چوونی دەنگدەران دەکەن و بۆ ئەوەی لەکاتی روودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کەڵک لەو کامێرایانە وەربگرین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێنانی مۆبایل بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان ئاساییە، بەڵام بەکارهێنانیان قەدەغەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێر...

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد