خۆبه‌خش و قازانج نه‌ویستن

له‌ هه‌رێمی كوردستان ژمارەیەک رێکخراوی تایبەت بە ئەدەبیات و زمانی کوردی تۆمارکران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فەرمانگەی رێکخراوەکانی ناحکومی تۆماركردنى نوێی بۆ ژمراه‌یه‌ك رێكخراو راگیه‌اند كه‌ تایبه‌تن به‌ ئه‌ده‌بیات و زامنى كوردى، بۆ ئه‌مه‌ش مه‌راسیمێكی بۆ رێكخستن و به‌ڵگه‌نامه‌ى تۆمارییه‌كه‌ى پێدان.

فه‌رمانگه‌كه‌ ژماره‌ى ئه‌و رێكخراوه‌ نوێیانه‌ى باس نه‌كردووه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت زۆربەیان لە بوارەکانی ئەدەبیات و ئەرشیفی کوردی و زمانی کوردی هەروەها بواری ژینگە و کاری مرۆیی و چەندین بواری دیکەدا کار دەکەن، بڕیارشیان داوە بە شێوەیەکی خۆبەخشی و قازانج نەویستانە كار بکەن.

فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوەکانی ناحکومی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای خواست ئه‌م رێكخراوه‌ نوێیانه‌ش شانبەشانی حکومەت هاوکار و هەماهەنگ و پاڵپشت بن بۆ خزمەتکردنی گەل و پێشخستنی وڵاتەکەمان و گرنگیدان بە فەرهەنگ و ئەدەبیات و زمانی کوردی.

ژمارەیەک بەڕێوەبەر لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکا...

ژمارەیەک بەڕێوەبەر لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان دەستیان لەکارکێشایەوە

رێکخراو و تۆڕە ناحکومییەکان بە چڕى چاودێرى پڕۆسەى هەڵب...

رێکخراو و تۆڕە ناحکومییەکان بە چڕى چاودێرى پڕۆسەى هەڵبژاردن دەکەن