مینە هەڵگیراوەکان - وێنە: بەڕێوەبەرایەەتی مینی هەولێر
تیم پووچەڵی کردنەوە
لە چوار ناوچەی هەولێر 30 مینی دژە کەسی هەڵگیرانەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە چورا ئەرکی جیادا ژمارەیەکی زۆر مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە سنووری پارێزگای هەولێر پووچەڵ کرانەوە یان گواسترانەوە، کە 30 مینیان دژەی کەسی بوون.
مینی هەولێر چالاکییەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، لەبەردەوامی چالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر ئەو پڕۆسانە ئەنجامدراوە.
ناوچەکان، لە هەریەک لە کێڵگە مینی “سپیویا C” لە گوندی “پیرئۆمەر” سەر بە ناحیەی سمیلان و لە کێڵگە مینی “کارێزان A” لە گوندی “مژدێنیان” سەر بە قەزای چۆمان، لە ناو سەنتەری قەزای سیدەکان و لە گوندی “ماوەرد” سەر بە قەزای سیدەکان بوون.
لە چوار ئەرکی جیادا 30 مینی دژە کەس و 125 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی جۆراو جۆر لەلایەن تیمی تەقاندنەوەی کەرەستەی تەقەمەنی پووچەڵکرانەوە و گواستراونەتەوە.
دەزگاکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، ئاگاداری هاونیشتمانیان دەکەن لە ئەگەری دەرکەوتنی هەر مینێک یان تەقەمەنیەک لە نزیک ئاوەدانی بەهیچ شێوەیەک لێی نزیک نەبنەوە و دەستکاری نەکەن بۆئەوەی سەلامەت بن و دەستبەجێ ئاگادارمان بکەنەوە.
لە هەموو کاتێک بۆ چارەسەرکردن و لابردنی مەترسی پەیوەندی بەژمارە “182”ی دەزگای مین بکەن.