"جارێ روون نییه شوێنه‌كه كوێیه"
قایمقامى ده‌ربه‌ندیخان به‌داوداچوون بۆ فڕێدانى سه‌دان ماسی له ده‌ریاچه‌كه‌ى ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌یەکی ڤیدیۆیی، كه ده‌رده‌كه‌وێت سه‌دانى ماسی قه‌باره‌ى جیاواز فڕێدراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى ئاوێك، له پۆستى ڤیدیۆكه‌ش وا باسكراوه، كه ئه‌و ئاوه‌ى ماسییه‌كانى لێ فڕێدراون ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخانه، قایمقامى قه‌زاكه دواى ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى 964 ـه‌وه به‌مه‌ى زانى، لیژنه‌كانى راسپارد به‌دواداچوونى بۆ بكه‌ن.
سلێمانى محه‌مه‌د، قایمقامى ده‌ربه‌ندیخان به 964ـى وت، ڤیدیۆكه‌ى بینیوه و جارێ روون نییه كه ئه‌و ئاوه‌ى ماسییه‌كانى لێ فڕێدراون ده‌ربه‌ندیخان بێت، به‌ڵام ده‌ڵێت “له‌سبه‌ینێوه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه به‌دواداچوونى بۆ ده‌كات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ناوى ئه‌و شوێنه‌ى له گرته‌ڤیدیۆیه‌كه ئاماژه‌ى پێده‌كرێت “رۆحى موبارەک” له سنوروى قه‌زاكه‌ى ئه‌واندا نییه، به‌ڵام بۆ دڵنیابوونەوه به‌داوداچوونه‌كه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن.
ساڵى پار، هه‌مان ئه‌و حاڵه‌ته له ئاوى ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان روویدا، خاوه‌ن حه‌وزێكی ماسیی به‌هۆى ئه‌وه‌ى له شوێنى قه‌ده‌غه ماسی به‌خێوده‌كرد، له‌كاتى گواستنه‌وه‌ى ماسییه‌كان به‌سه‌دان ماسی كه‌وتبوونه ده‌ره‌وه‌ى ئاوى ده‌ریاچه‌كه و ئه‌وكاتیش لیژنه‌كه‌ى قایمقامییه‌ت به‌داوداچوونیان بۆ رووداوه‌كه كرد.
سبه‌ینێێ، له‌گه‌ڵ به‌داوداچوونه‌كه‌ى لیژنه‌ى قایمقامییه‌ت زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.