مەزرایەکی ئاوەدان لە گەڕەکی رزگاری خورماتوو

سەوزە و تووری ناسک بە ئاوی پاک؛ هەر بە سەیرکردنی دەمت پڕ دەبێ لە ئاو


سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەگەڕەکی رزگاری خورماتوو مەزرایەک هەیە کە تیایدا سەوزە و تووری ناسک بە ئاوی پاک دەچێنرێت و هەر بە سەیرکردنی دەمت پڕ دەبێ لە ئاو.

مەزراکە هی بورهان غەریبـی تەمەن 30 ساڵە کە 10 ساڵە باخەوانە و سەوزە دەچێنێت، بورهان کەسێکی ئیماندارە و هەندێک جار لە مزگەوت پێشنوێژی دەکات و وتارخوێنیشی دەکات، بەدەم ئێشکردنیشەوە قورئان دەخوێنێت و زیکر دەکات.

لەبەر ئەوەی دەنگی خۆشە، موشتەرییەکانیشی داوای قورئان خوێندنی لێدەکەن.

توور و سەوزەی بورهان ناو و ناوبانگی دەرکردووە و جگە لەناو باخەکەی خۆی، رۆژانە دەبرێتە عەلوەی خورماتوو و موشتەری تایبەتی خۆی هەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری