دیمەنی مۆلیدەیەک- وێنە: 964+
بۆ هەر ئەمپێرێک لە کاتژمێرێکدا تەنیا 48 دینارە
نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی 10 لە سلێمانی دیاریکرا
964+
شۆڕش قادری
نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی 10 لە سلێمانی دیاریکرا و هاوڵاتیانی قەزا و ناحیەکانی ئەو پارێزگایە، بۆ هەر ئەمپێرێک لە کاتژمێرێکدا تەنیا 48 دینار دەدەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بهپێی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی تشرینی یەكەم، نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدەی بۆ یهك ئهمپێر 48 دینار داناوە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیانەی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە 24 کاتژمێری و موەلیدەكانیان كاردەكەن.
لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی و گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی مەلیک مەحمود كارەبایان بەردەوامە و موەلیدەكان كارناكەن، بەڵام هەندێك لە قەزا و ناحییەكان هێشتا موەلیدەكانیان کاردەكەن، هەرچەند كاتژمێریك كاریان كردبێت، جارانی 48 دینارەكە دەكرێت و نرخی ئەمپێرێک بۆ مانگەكە دەردەچێت.
سەبارەت بەنرخی كیلۆواتی سیتییەكانیش كە كارەبای نیشتمانیان نییە و تەنیا كارەبای موەلیدەیان هەیە، نرخی كیلۆواتیان 293 دینار دیاریکراوە.
نرخی كارەبای سیتیەكانی سلێمانی بۆ هەر كیلۆواتێك 239 دینار دیاریی كرا