بۆ له‌مه‌وداو به‌مشێوه‌یه به‌ڕێوه‌ى ببه‌ن
رێكخراوێكی ژینگه‌یی به‌چه‌ند خاڵێك چۆنیه‌تى پاراستنى ژینگه‌ى فێستڤاڵهكان ده‌خاته‌ڕوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێكی ژینگه‌یی تێبینى به‌ڕێوه‌چوونى فێستڤاڵه جۆراوجۆره‌كانى له هه‌رێمی كوردستان كردووه و بۆى ده‌ركه‌وتووه كه له‌و فێستڤاڵانهدا هه‌موو شتێك بكرێت ته‌نیا ژینگه ناپارێزرێت، بۆیه به‌چه‌ند خاڵێك سهلامهتبوونى ژینگه‌ى له‌ناو فێستڤاڵهكاندا دووپاتكردووه‌ته‌وه ه پێشنیاریشیان بۆ ده‌كات كه له‌مه‌ودوا وه‌كو پلانی به‌ڕێوه‌بردن بۆ فێستڤاڵهكان به‌كارى بهێنن.
رێكخراوى ئایینده بۆ پاراستنى ژینگه ده‌ڵێت، ساڵانە لە باشووری کوردستان دەیان فیستیڤاڵ و کەرنەڤاڵ و کۆبوونەوەی گشتی، ئەنجام دەدرێ، ئەوەی هەستیان پێکردوە، تاکە شتێک کە بیری لێناکرێتەوە و خەمی لێناخورێت بابەتی ژینگە و ژینگەپارێزییە، بۆیە پاراستنی ژینگە لە چالاکییەکان و فێستیڤاڵەکاندا چەندین ستراتیژی گرنگ لەخۆدەگرێت کە بە داخەوە لای خۆمان کەمترین هەوڵی بۆ دراوە.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى ئه‌م رێكخراوه به 964ـى وت، کەمکردنەوەی پاشماوە و دووبارە بەکارهێنانەوەیان، بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە، پاراستنی ئاو، بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لای بەشداربووان و رێکخەران، مه‌رجى سه‌ره‌كین بۆ فێستڤاڵه سه‌ركه‌وتووه‌كان.
بەڕێوەبردنی پاشماوە:
دابینکردنی چەندین شوێنی دیاریکراو بۆ کەرەستەی دووبارە بەکارهێنراوەکان (کاغەز، پلاستیک، کانزا، شووشە) لە شوێنە روونەکان، هاندانی بەکارهێنانی بەرهەمی دووبارە بەکارهێنراو لەبری بەرهەمی یەکجار بەکارهێنراو، بەکارهێنانی پلاستیک بە هەموو شێوەکانییەوە کەم دەکاتەوە.
بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە:
بۆ کارپێکردنی ئامێرەکان پشت بە سەرچاوەی وزەی خۆر یاخود با ببەسترێت.
گواستنەوەی بەردەوام:
هاندانی بەشداربووان بۆ بەکارهێنانی گواستنەوەی گشتی، پاسکیل، یاخود بە پێ رۆیشتن، دابینکردنی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی دیاریکراو بۆ گواستنەوەی بەردەوامی سەردانیکاران، رێکخستنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی هاوبەش بۆ بەشداربووان.
کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو:
هەر دزەکردنێک لە تۆڕەکانی ئاودا هەبێت چاک بکرێنەوە، لە هەر شوێنێک کە بتواندرێت ئامێری پاشەکەوتکردنی ئاو بەکاربهێنرێت، دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی پیس بۆ مەبەستی ناخواردنەوە (وەک ئاودێری باخچە).
هۆشیاری ژینگەیی:
رێکخستنی هەڵمەتی هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی بەردەوامی و چۆنیەتی بەشداریکردن لە پاراستنی ژینگە، پەیامە ژینگەییەکان لە پێشکەشکردنەکان یاخود چالاکییە کارلێکەکاندا تێکەڵ بکرێ، هاوکاری لەگەڵ رێکخراوە ژینگەپارێزەکان بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی هۆشیاری.
پلاندانان و پێوانەکردن:
پەرەپێدانی رێسا و رێنمایی روون بۆ بەڕێوەبردنی ژینگە لە فێستیڤاڵ و بۆنە و ئاهەنگەکاندا، ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە ژینگەییەکان بۆ رووداوەکان و بڵاوکردنەوەی راپۆرتی شەفاف لەسەر ئەنجامەکان، داڕشتنی پلان بۆ وەڵامدانەوەی حاڵەتە فریاگوزارییە ژینگەییەکان.
سه‌رۆكى رێكخراوى ئایینده روونیده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر بیهێنیتە پێش چاوی خۆت كه له هه‌رسێ رۆژه‌كه‌ى فێستڤاڵى هه‌نار و پاییز‌ى هه‌ڵه‌بجه 300 هەزار کەس بەشدار بووبێت و هەر تاکێک، پەرداخێک ئاو بخواتەوە، هەر تاکێک دوو کیلۆ میوە یاخود هەر بەرهەمێک بکڕێت، کیسی نایلۆنەکەی دەکاتە، 600 هەزار دانە.
هەر تاکێک، خواردنێک بخوات و کەلوپەلی سەفەری بەکاربهێنێت، ئەوا نزیکەی یه‌ك ملیۆن پارچە لەخۆدەگرێت، (کەوچک چەتاڵ، قاپ).
هەر سێ کەسێک ئۆتۆمبیلێک بەکاربهێنێت کە هەیە یەک کەسیشیە، ئەوا نزیکەی 100 هەزار ئۆتۆمبێل بەکار دەهێنرێت.