فه‌توایه‌كی نوێ له‌هه‌رێمى كوردستان
“كڕین و فرۆشتنی زێڕ و زیو به پاره پێویسته ده‌ست به‌ده‌ست بێت”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم، له نوێترین فه‌توایدا كڕین و فرۆشتنى زێڕ و زیو به پاره به‌شێوه‌ى ده‌ست به ده‌ست په‌سه‌ند كرد و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌بێته ریبا.
لیژنه‌كه له‌باره‌ى حوكمی فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز، ئه‌م فه‌توایه‌ى ده‌ركردووه ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك زێڕینگر پرسیاریان ئاڕاسته كردبوون له‌باره‌ى فرۆشتنی زێڕو زیو به‌قه‌رز چونكه ده‌ڵێن، ئه‌و زێر و زیوانه‌ی هاوڵاتیان داوای ده‌كه‌ن له‌وكاته‌دا حازر نییه، بۆیه كاتێك كڕیار دێت و داوای بڕێك زێڕ یاخود زیو ده‌كات پاره‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت و نرخی زێره‌كه یان زیوه‌كه‌ی له‌سه‌ر جێگیر ده‌كرێت و پێیده‌ڵێن دوای چه‌ند رۆژێكی دیكه زێڕه‌كه ده‌گاته ده‌ستت، واته فرۆشتنه‌كه ده‌ست به‌ده‌ست نابێت ئایا بڕیاری شه‌رع له‌و باره‌یه‌وه چییه؟
ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا، ئه‌م مامه‌ڵه‌یه به دروست نازانێت، چونكه ده‌ڵێت “كڕین و فرۆشتنی زێڕو زیو به پاره پێویسته ده‌ست به‌ده‌ست بێت و له‌و كاته‌دا هه‌ردوولا له‌یه‌كتری وه‌ربگرن به پێچه‌وانه‌وه پێی ده‌وترێت (ربا الید) پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان – صلی الله علیه وسلم – ده‌فه‌رموێت: ((الذَّهَبُ بِالذَّهَبِ رِبًا إِلَّا هَاءَ وَهَاءَ)) رواه البخاري برقم: 2134 من حديث عمر بن الخطاب – رضي الله عنه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، رێگه‌ی دروست له‌م جۆره مامه‌ڵانه‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت به شێوه‌ی (الوكاله بالأجر)واته كڕیاره‌كه زێڕنگره‌كه بكاته وه‌كیلی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زێڕه‌ی بۆ بكڕێت به نرخی رۆژ یان به هه‌ر نرخێك كه له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون و پاره‌كه‌ی پێبدات، ئه‌و وه‌خته پێویسته زێڕنگره‌كانیش به هه‌مان شێوه و به شێوه‌ی ده‌ست به ده‌ست له ده‌ره‌وه زێڕه‌كه بكڕن، ئینجا بیخه‌نه سه‌ر ئه‌كاونت و ژماره حیسابیان و له هه‌مانكاتدا له كوردستان زێڕه‌كه وه‌ربگرن و ئه‌وانیش پاره‌كه ته‌حویل بكه‌ن یان وه‌كیله‌كانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌و كاته‌ی زێره‌كه ئاماده ده‌بێت بچن ده‌ست به ده‌ست زێڕه‌كه وه‌ربگرن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ده‌كرێ به شێوه‌ی وه‌عد به كڕین (الوعد بالشراء) یش جێبه‌جێ بكرێت، واته: كڕیاره‌كه به زێڕنگره‌كه بڵێت: ئه‌وه‌نده مسقاڵ یان گرام زێڕه بكڕه به ئه‌وه‌نده، كه گه‌یشته‌وه كوردستان من به‌ڵێن بێت لێت بكڕم ئه‌وكات زێڕنگره‌كه به پاره‌ی خۆی زێڕه‌كه ده‌كڕێت بۆ خۆی و پاشان به‌عه‌قدێكی دیكه پێی ده‌فرۆشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه له رووی شه‌رعه‌وه كڕیار گوناهبار ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و زێڕه‌ی كه زێڕنگره‌كه هێناویه‌تی لێی نه‌كڕێته‌وه چونكه پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كه‌یه‌تی و پابه‌ند بوون به به‌ڵێنه‌كانه‌وه واجبێكی شه‌رعییه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ۆأَوْفُوا بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا) (سوره سبأ: 34).. به‌ڵام مامه‌ڵه‌كه‌یان دانه‌مه‌زراوه تاوه‌كو زێڕنگره‌كه ده‌ستبه‌ده‌ست زێڕه‌كه‌ی ته‌سلیم نه‌كات و كڕیاره‌كه‌ش پاره‌كه‌ی ده‌سلیم نه‌كات.