دواى نه‌مانى گه‌مارۆ ئاسمانییه‌كەى توركیا
فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌كاته‌وه بۆ گه‌شتى توركیا و ئه‌وروپا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ستى به ئاماده‌كارییه‌كانى كردووه بۆ گه‌شتكردنى هاوڵاتیان بۆ وڵاتانى توركیا و ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه گه‌مارۆ ئاسمانییه‌كى توركیای له‌سه‌ر نه‌ما.
یه‌كه‌م داخستنى گەشتەکانى توركیا لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، لە رۆژى 3.4.2023 بوو و چه‌ند جارێكیش ئه‌م داخستنه له‌لایه‌ن توركیاوه نوێكراوه‌ته‌وه، تاوه‌كو رۆژى 9.10.2025 به‌فه‌رمى كرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ى كه دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا له‌سه‌ر داخستنه‌كه دابووى، رێگا نه‌ده‌درا ئەو فڕۆکانە‌ی دەچنە سلێمانی و ئەوانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەچنە فڕۆکەخانەکانی دیکە، بە ئاسمانی تورکیادا تێبپەڕن.
فڕۆکەخانەكه بڵاویكرده‌وه، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونى کارەکان و دەستنیشانکردنى کێشە و گیروگرفتەکان، بەتایبەت ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەى گەشتەکانى تورکیا و وڵاتانى تر‌ى ئەوروپا، به‌ڕێوه‌به‌رى فرۆكه‌خانه له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانى كۆبووه‌وه.
لێپرسراوە پەیوەندیدارەکانى ناو فڕۆکەخانە راسپێردران کە ئامادەکارى تەواو بکەن بۆ ئەوەى لەگەڵ فراوانبوونى گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بتوانن بە باشترین شێوە خزمەت بە گەشتیارە بەڕێزەکان بکەن.
له‌دواى نه‌مانى گه‌مارۆ ئاسمانییه‌كه، كۆمپانیاى تورکش ئێرلاین، وه‌كو یه‌كه‌مین كۆمپانیاى توركیا بڕیاریدا روو له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانى بكاته‌وه كه به‌پێی بڕیاره‌كه‌ى له سەرەتای مانگی داهاتوو گەشتەکانی دەستپێبکاتەوە، دواى ئه‌ویش كۆمپانیاى ئەنادۆڵو جێتی تورکی بڕیاریدا كه گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی و دوو شاری دیکەی عێراق ده‌ستپێبكات.