وڵاتەکە دەتوانێ؟

بۆ گەنجەکانی.. عێراق پێویستی بە 16 ملیۆن دەرفەتی کارە

ئەحمەد مستەفا

ژمارەی گەنجەکانمان زۆرن و لە داهاتوودا عێراق پێویستی بە 16 ملیۆن دەرفەتی کار دەبێت، بۆ ئەمەش پێویستمان بە پلانێکی تۆکمە هەیە، چونکە ناتوانین ئەو رێژە دەرفەتی کارە دابین بکەین.

ئەمە قسەی، عومەر نەزیر، سەرۆکی دەستەی توێژینەوەی بازرگانی و ئابوورییە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رۆژنامەی نیمچەی فەڕمی حکومتی عێراق.

رۆژنامە سەباح لە چاپی ئەمڕۆی چوارشەممە 29.10.2025 نوسیویەتی، ژمارەی گەنجەکانمان ئەوەی یەکلاکردووەتەوە، لە داهاتوودا پێویستمان بە 16 ملیۆن دەرفەتی کار دەبێت، بۆ ئەمەش پێویستمان بە پلانێکی تۆکمە هەیە، چونکە ناتوانین ئەو رێژە دەرفەتی کارە دابین بکەین.

لە بارەی رێگەجارەسەرییەکان ئەو دەڵێ، لە هەوڵدا دەبن کە سەرنجی وەبەرهێنەرانی بیانی رابکێشن، چونکە ئیتر دامودەزگاکانی عێراق توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو دەستی کارەیان نییە.

بە گوێرەی داتای سەنتەرەکە بێت، رێژەی %36ی دانیشتووانی عێراق خوار تەمەنی 14 ساڵن، کە دەکاتە 16 ملیۆن، ئەمەش لە ساڵانی داهاتوودا دەبێتە گرفتێکی گەورە کە دەرفەتی کار بۆ ئەو ژمارە زۆرەی گەنجان بدۆزرێتەوە.