کەشوهەوا

ئاسمان ساماڵە و گەرمیانیش گەرمتر دەبێت

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی کردووە و کەشەکە نا بەی دێ و نا باران ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرماش لە گەرمیان بەرزتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کەش ساماڵە و پلەکانی گەرماش جێگیرن تانیە لە گەرمیان نەبێت کە کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

هەرچی سەبارەت بە سبەینێیە ئاسمان لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرماش وەک ئەمڕۆ دەبن.

ئەمڕۆ سێ شەممە 28.10.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 05 – 15 ) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا  دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ جگە لەناوچەکانى گەرمیان کە کەمێک بەرزتردەبێتەوە.
مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی