بڕی 200 لیتر

سبەینێ نەوتی 104 هەزار دیناری لە کفری دابەش دەکرێت

964+

توانا نەقی

ئەوانەی کۆبونی خۆراکیان قەزای کفرییە لە سبەینێوە ماڵی بەرمیلێک نەوت وەردەگرن و بە نرخی 104 هەزار دینار.

ئەمڕۆ دووشەممە، قایمقامیەتی قەزای کفری بە 964ـی وت، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی نیشتەجێی قەزای کفری دەکەنەوە، ئەوانەی کۆبوونی خۆراکیان کفرییە، لە تۆژی سێشەممەوە واتە سبەینێ 28.10.2025 دەتوانن سەردانی بەنزینخانەی میر بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی بەشە نەوتی ئەمساڵیان.

ئاماژە بەوەشکراوە دابەشکردنەکە بە جۆرێکە بڕی 200 لیتر نرخەکەی تەنیا 104 هەزار دینارە.

پێدانی بەشە نەوت هەموو بریکارەکان دەگرێتەوە، ئەو بەڵگەنامانەشی پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ خۆیانی بهێنن پێکهاتوون لە (کۆپی کارتی نیشتمانی و کۆبوونی خۆراک بە ملەوەنی لە سەریەک لاپەڕە).

بڕیاری حکومەتەوە لەهەموو ناوچەکان دەست بەدابەشکردنی ن...

بڕیاری حکومەتەوە لەهەموو ناوچەکان دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێ