"گۆشتی ئاژەڵی راوکراو نابەخشینەوە"

راوکردن لە گەرمیان زیادیکردووە و لە هەفتەیەکدا پێنج ئاسک راوکراون

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

راوکردن لە سنوری گەرمیان روو لە زیادبونە، بە جۆرێک لەماوەی کەمتر لە ھەفتەیەکدا پێنج ئاسک لە سنوری ناحیەی قۆرەتوو راوکراون، بەرپرسێکی پۆلیسی دارستانیش دەڵێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما و زستان راوکردنیش زیاتر دەبێت.

ھاوڕێ جەلیل بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، “چالاکییەکانمان بەردەوامە و شەوانە دەرچونمان دەبێت، بەڵام خۆی لەگەڵ ھاتنی وەرزی سەرما راوچییەکان زیاتر دەستدەکەن بە راوکردن”.

“ھەندێکجار راوچیەکان ھەڵدێن لەدەستمان، ئەمەش بەھۆی ئەوەیە ئەو سنوورە رێگای زۆری لەسەرە و راوچییەکان خۆیان ون دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆتۆمبێلەکانی ئێمە ناتوانن بگەن بە ئۆتۆمبێلی راوچیەکان”، ھاوڕێ جەلیل وای وت.

لەبارەی ئەوەی کە چی لە گۆشتی ئەو ئاسک و باڵندە کێویانە دەکەن کە دەستی بەسەردا دەگرن، ھاوڕێ جەلیل وتی، “ھەر گۆشتێک دەستی بەسەردا بگرین، لەڕێی پزیشکی ڤێتەرنەرییەوە پشکنینی بۆ دەکرێت، ئەگەر گونجاو بوو بۆ خواردن، ئەوا بە فەرمانی دادوەر و بە موزایدە گۆشتەکە دەفرۆشرێت”.

ئەو بەرپرسەی پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو قسانە راست نین کە دەوترێت گۆشتەکە دەبەخشرێت بەکەسانی دەستڕۆیشتوو، کەس ناتوانێت ھیچ شتێک لەو گۆشتە بکات بەبێ فەرمانی دادوەر.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئازادی بوو بە چارەنووسی باڵندە راوکراوەکەی گەرمیان

ئازادی بوو بە چارەنووسی باڵندە راوکراوەکەی گەرمیان

لە گەرمیان لاشەی ئاسکێک لەناو ماڵێک دۆزرایەوە و خاوەن ...

لە گەرمیان لاشەی ئاسکێک لەناو ماڵێک دۆزرایەوە و خاوەن ماڵەکەش دەستگیر کرا