پێنج كه‌سن

ئەو کەسانەی باڵندە شاھینەکەیان راو کردبوو بە کەفالەت ئازادکران

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەو کەسانەی له‌ سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان باڵندە شاھینەکەیان راوکردبوو بە کەفالەت ئازادکران، ژماره‌یان پێنج كه‌سه‌ و پێشتر دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکردبوون، ئەمڕۆش راوچییەکان باڵندەکەیان ھێنایەوە، دواتر چوونە بەردەم دادگا و بە کەفالەت ئازادکراون.

ئاوات حاجی، سەرۆکی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک – گەرمیان بە 964ى وت، ئەو کەسانەی کە راوی باڵندە شاھینەکەیان کردبوو، ئەمڕۆ باڵندەکەیان ھێنایەوە رادەستی پۆلیسی دارستانی گەرمیانیان کرد و دواتر ھاتنە دادگا.

وتیشی “ئەو راوچییانە ژمارەیان پێنج کەس بوو، بەھۆی ئەوەی خۆیان باڵندەکەیان ھێنایەوە بە کەفالەت ئازادمان کردن، بەڵام لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوام دەبێت دواتر رادەستی دادگای کەتن دەکرێن بۆ بڕیاردان لەسەریان.

ئاماژەی بەوەش کرد، ھەر کەسێک راو بکات بەکەفالەت ئازادی ناکەین، ئەو کەسانە ویستبویان باڵندەکە بفرۆشنە ناوچەکانی خوارووی عێراق، بەڵام لە پێناو ھێنانەوەی باڵندەکە و ئازادکردنەوەی بە سروشت، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دا بە کەفالەت راوچییەکان ئازاد بکات.

هاوكات هەر ئەمڕۆ ئەو شاهینەی لە گەرمیان راو کرابوو، رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان کرایەوە و ئەوانیش ئازادیان كرد و رەوانەی ناو سروشت و ئاسمانیان كردەوە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئازادی بوو بە چارەنووسی باڵندە راوکراوەکەی گەرمیان

ئازادی بوو بە چارەنووسی باڵندە راوکراوەکەی گەرمیان

لەبارەی باڵندە

لەبارەی باڵندە "شاهین"ـەکەی گەرمیان داوای رێکار لە ئیدارەی شارەکە کرا