سبەی دابەش دەکرێت
خشتەی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکرایەوە
964+
شۆڕش قادری
خشتەی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە و سبەی دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “رۆژی دووشەممە 27.10.2025 دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی چوارشەممە 29.10.2025 کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت”.
خشتەکە بە خانەنشینی شارستانی دەستپێدەکات و بە هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن کۆتایی دێت.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 26.10.2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی فیدڕاڵ بڕى 945 ملیار و 871 ملیۆن دیناری خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی کوردستان، جگە لە موچەی مانگەکانی 9 و 10ـی ئەمساڵ، موچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی موچەخۆران، تائێستاش چارەنووسی دیار نییە و کەس باسیشی ناکات.
وێنەیەکی خشتەکە لە خوارەوە؛